خۆپیشاندانی شاری بەسرە لە باشوری عێراق بەردەوامە، لە پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کەسێک کوژراو حەوتی تر بریندار بوون.
میدیا عێراقییەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆدا بەرپرسی هێزی " سوات " بریندارە کە هێزێکی تایبەتی ئەمنی عێراقییە.
ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی گەنجە كوژراوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و بینای پارێزگا، به‌غازی فرمێسك ڕێژ و گولـله، ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
جگە لە خۆپیشاندەران کە زۆربەیان گەنجن، پاڵپشتیش لەلایەن عەشرەتەکانی ئەو ناوچەیەوە دەکرێت کە زۆربەیان چەکدارن و بەمەش لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پێشبینی پشێوی گەورە دەکرێت.