مەسعود بارزانی
پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی بەسرە کرد و رایگەیاند، هاوسۆزیی و پشتیوانیی خۆمان بۆ
هاووڵاتیانی شاری بەسرە رادەگەیێنین و هیوادارین رێز لە مافەكانیان بگیرێت.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە بە
رووداوەكانی شاری بەسرە و گیانلەدەستدان و برینداربوونی خەڵكی ناڕازیی و
پێشهاتەكانی چەند رۆژی رابردووی ئەو شارە زۆر نیگەرانین، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆم
ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ
برینداران دەخوازم.
ڕاشیگەیاندووە جێی سەرسوڕمانە كە لە
دەوڵەمەندترین شاری دونیادا خەڵك بە دەستی كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بناڵێنێت و ئەو مەحروومیەت و پشتگوێخستنە هیچ پاساوێك
هەڵناگرێت.
دەقی
پەیامەکە
بەناوی خودای بەخشندە و
میهرەبان
بە رووداوەكانی شاری بەسرە و
گیانلەدەستدان و برینداربوونی خەڵكی ناڕازیی و پێشهاتەكانی چەند رۆژی رابردووی ئەو
شارە زۆر نیگەرانین، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری
قوربانیان دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
لەگەڵ ئەوەی خۆپێشاندان و دەربڕینی
ناڕەزایی بە مافی خەڵك دەزانین لە هەمانكاتدا پێمانوایە خەڵكی ئەو شارە مافی
خۆیانە لە ژیانێكی شاییستەدا بژیین.
جێی سەرسوڕمانە كە لە دەوڵەمەندترین
شاری دونیادا خەڵك بە دەستی كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی
بناڵێنێت و ئەو مەحروومیەت و پشتگوێخستنە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.ئێمە هەرگیز لوتف
و گەرمی و موحەبەتی خەڵكی بەڕێزی شاری بەسرە لەیادناكەین كاتێك بە جۆش و خرۆشەوە
پێشوازییان لە بارزانیی نەمر و یاوەرانی كرد كە لەبەر خەباتیان لەدژی ستەم و
جیاكاری بۆ ساڵانێكی درێژ پەنایان بۆ یەكێتی سۆڤییەت بردبوو.
بۆیە لێرەدا هاوسۆزیی و پشتیوانیی
خۆمان بۆ هاووڵاتیانی شاری بەسرە رادەگەیێنین و هیوادارین رێز لە مافەكانیان
بگیرێت و داخوازییەكانیان جێبەجێبكرێن كە لە راستیدا ئەو داواكارییانە سادەترین
مافە كە پێویستە هەر مرۆڤێك هەیبێت.
داوا لە خەڵكی بەڕێزی شاری بەسرە
دەكەم كە بۆ ئەوەی ژیانی خەڵك نەكەوێتە مەترسی خۆپێشاندانەكان ئاشتیانە و دوور لە
توندوتیژی بن. بە دڵنیاییەوە خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی لەدەستیان بێت بۆ
گەیاندنی یارمەتی بۆ هاووڵاتیانی شاری بەسرە درێخی ناكەن.
مسعود بارزانی
5ـی 9ـی 2018