مارین
حیکمەت کچی مەلا بەختیار ڕایگەیاند کە باوکی لە بەغدا ئامۆژگاری برێت مەکگۆرکی
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکای بۆ شەڕی دژی داعش کردووە.
مارین
حیکمەت، کچی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگڕی یەکێتی و کاندیدی سەرۆک کۆمار، لە
پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویەتی " بریت
مەككۆرگ دوێنێ لە شاری بەغداد بە تاسەوە گوێی بۆ ئامۆژگارێکانی باوکم ڕاگرتبوو
بەجۆرێک ھەموو تەرکیزی خۆی خستبووە سەر وتەکانی باوکم ."
هەروەها
نوسیویەتی " تاکە کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق باوکمە بەجۆرێک ھەموو لایەنە عێراقێکان
بشتیوانی ئەکەن بە تەواوی مەزھەب و ئاینەکانەوە".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دیار نییە ئەو فەیسبووکە
فەرمی بێت یاخود نا.