پێنجوێن: 29 تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەدا 29 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی قەزای پێنجوێنەوە دەستگیركران و دەستیش بەسەر چوار کڵانشیکۆفدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەشی پۆلیسی پێنجوێن سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەچەند رۆژی رابردوودا چەندین كارو چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كاروچالاكییەكان لە ۹/۱ تا ۹/٦ / ۲۰۱۸ ئەم كاروچالاكییانەی لای خوارەوەیان ئەنجامداوە، توانراوە ۲۹ تۆمەتبار دەستگیربكەن بەپێی مادەكانی ٤۰٥-۳۱ ،۲۱ ی چەك ،٤۳۲ ،٤۱۳ ،٤٥۲ ،۲۳ ی هاتووچۆ.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە دەستگیشراوە بەسەر چوار كڵاشینكۆف و ۱۱ ئوتومبێلی جۆراوجۆر، ئەوەش بەپێی هەریەكە لەمادەكانی ۲۲ ٫ ۲۳ ی هاتوچۆ و ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی.

لە بەشێکی دیکەی اگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی پێنجوێن هاوڵاتیانی قەزاكە دڵنیا دەكاتەوە كە هێزەكانیان بەردوام لە ئامادەباشیدان و مەفرەزەكانیان لەسەرجەم شەقام و كۆڵانەكانی قەزاكە بوونیان هەیە لەپێناو ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.



AM:11:49:06/09/2018