کۆمیسیۆن پەڕەی دەنگدانی بڵاوکردەوە

كۆمسیۆنی باڵای‌ سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی‌ لە هەرێمی كوردستان نمونەیەكی لە پەڕەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی‌ كوردستان بڵاوكردەوە.

كۆمسیۆنی باڵای‌ سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی‌ لەسەر فەیسبوكی تایبەتی خۆی وێنەی پەڕەكەی بڵاوكردووەتەوە و هیچ زانیارییەكی تری بە نوسین لەسەر نەنوسیوە، پەڕەی دەنگدان لەنێوان كورسی گشتیی، پێكهاتەی توركمان، پێكهاتەی‌ كلدان، سریان، ئاشوری و پێكهاتەی ئەرمەندا دابەشكراوە.

ئامادەكردنی پەڕەكە بەشێكە لە ئامادەكارییەكانی‌ كۆمسیۆن، بەگوێرەی‌ بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە 30ی‌ ئەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی‌ كوردستان بەڕێوەبچێت



PM:06:08:06/09/2018