کونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە سوتێنرا

 

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ هێرشیانکردە سەر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره‌ و سوتاندویان و بەمەش خۆپیشاندانەکان پێی ناوەتە قۆناغێکی دیکەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (7-9-2018) خۆپیشاندەرانی بەسرە بەرەو کونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە رۆیشتن و ئاگریان لە باڵەخانەکە بەردا. 

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبویەوە و دوورخستنەوەی ململانێ سیاسییەکانی لە بارودۆخی ئێستای بەسرە بە گرنگ زانیوە، کە نابێت داواکاریی هاووڵاتییان بە سیاسی بکرێت و دواشیکردووە دۆسیەی ئەمنی بۆ ململانێی سیاسی بەکارنەهێنرێت.

ئەنجومەنەکە داوای لە هاووڵاتیانی بەسرە کردووە پارێزگاری لە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت بکرێت و ئەو کەسانە لەناو ڕیزەکانی خۆیان دووربخەنەوە، کە دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە و سوکایەتی بە بەسرە بکەن.


 



PM:07:16:07/09/2018