شەش گەریلای پژاك شەهیدبوون

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند لەشەڕێكدا لەگەڵ مەفەرزەیەكی گەریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك"، شەش گەریلایان کوشتووە.

لە بەیاننامەیەكدا قەرارگای حەمزە سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە كە شەڕەکە لەیەكێك لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روویداوە، جگە لە کوشتنی شەش گەریلا ژمارەیەكی دیكە لە گەریلاكانی پژاك برینداربوون.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە ئەم مەفەرزەیەی گەریلا، بكەرانی هێرشەكەی مانگی رابردوو لە ناوچەی مەریوانن كە تێیدا 11 پاسدار كوژران.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا پژاك هیچ روونكردنەوەیەكی لەمبارەیەوە بڵاونەكردوەتەوە.



AM:10:38:08/09/2018