خانمە گۆرانیبێژێکی کورد یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی کورد "تابلۆ ئومێد "یەکەمین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاوکردەوە، کە تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند (هەڵوێست) دانراوە.

"من تۆم هەبێت" ناوی بەرهەمەکەی تابلۆ ئومیدە و کاری موزیك و ئەڕێنجمێنتی لەلایەن (ئەفشین شوکری) بۆکراوەو کاری دەرهێنانیشی لەلایەن (سەرکەوت محەمەد)ەوە بۆ کراوە.

تابلۆ ئومێد ساڵی ١٩٩٢ لەدایك بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن، ڕۆڵی ئەکتەری سەرەکی بینیوە لە کورتە فیلمی (گۆرانی مەرگ) و لە چەندین فێستیڤاڵدا بەشداری کردووە، ئەمڕۆش یەکەم کاری هونەریی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاویدەکاتەوە.




AM:12:09:10/09/2018