بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم کاتژمێر ١٢ ی شەو هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێکدەکات، ژمارەی دەنگدەرانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٨٥ هەزارو ٤٦١ دەنگدەر هەیە.
بەپێی زانیاریەکانی کۆمسیۆن لەو سێ ملیۆن و 85 هەزار و 461 كەس مافی دەنگدایان هەیە دوو ملیۆن و 911 هەزار و 313 كەس لە دەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن.
هەروەها بەپێی دوایین داتای تۆماری كۆمسیۆن 174 هەزار و 148 كەس مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی تایبەتدا هەیە.