هەڵمەتی هەڵبژاردن لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دەستیپێکرد

کاتژمێر ١٢ ی ئەمشەو ١١ ی ئەیلول هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کە ژمارەی کورسیەکانی ١١١ ئەندامە دەستیپێکرد.

هەڵمەتەکە هەندێک حیزب هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە رێگای وتەی سەرۆکی لیستەکەوە لە رێگای تەلەفزیۆنی حیزبەکانیانەوە دەستی پێکرد، هەندێک لایەنی تریش لە ناساندنی دروشمەکانی قەوارەکان و بەربژێرەکان  دەستیپێکرد، هەروەها قەوارەکان و کاندیدەکان دەستییان کرد بە هەڵواسینی وێنەو پۆستەرەکانیان.

 بەپێی زانیاریەکانی کۆمسیۆن سێ ملیۆن و 85 هەزار و 461 كەس مافی دەنگدانیان هەیە دوو ملیۆن و 911 هەزار و 313 كەس لە دەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن.

هەروەها بەپێی دوایین داتای تۆماری كۆمسیۆن 174 هەزار و 148 كەس مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی تایبەتدا هەیە.

رۆژی ٣٠ ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت. 



AM:12:19:11/09/2018