گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

"ره‌شید ته‌ها" گۆرانیبێژی ناوداری جەزائیری لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی 
"لو باریزیان"ی فڕه‌نسی، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ره‌شید ته‌ها له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ فڕه‌نسا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا گیانی لەدەستداوە. 

ره‌شید ته‌ها یەکێکە لە هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی جه‌زائیر کە بە گۆرانی (عەبدولقادر) ناوبەنگی پەیدا کرد، لە کوردستانیش هەوادارێکی زۆری هەبووە، هۆکاری سەرکەوتنی ئەو هونەرمەندەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە زۆر بە باشی  له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا  گۆرانی جه‌زائیری و ڕۆكی ڕۆژئاوایی تێکەڵدەکرد.







AM:09:32:13/09/2018