شوان تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند، بەشیر خەلیل حەداد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا.
ە خولی سێهەمی پەرلەمانی عێراقدا، بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی وەرگرتبوو.
هەروەها دیاریکردنی بەشیر خەلیل لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و پرسی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی یەکلابکاتەوە.
بەشیر خەلیل لە دایکبوونی ١٩٥٦ ە، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە فەلسفەی شەریعە و هزری ئیسلامی ، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بووە و ئێستا ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی عێراق.