کۆمیسیۆن کرێی کارمەندانی دیاریکرد

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسيی ھەرێمى كوردستان؛ بڕی پارەی تەرخانکراوی بۆ کارمەندانی بنکەکانی ھەڵبژاردن دیاریکرد.

بەپێی بریاری ئەنجومەنی کۆمسیاران؛ بەڕێوەبەری قوتابخانە و رێکخەری بنکە برِی ٢٠٠ ھەزار و بەرێوەبەری وێستگە ١٧٥ ھەزار وفەرمانبەرانی تری بنکەکانی دەنگدان ١٥٠ ھەزار دیناریان پێدەدرێت.

بریارە ٣٠ى ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانى کوردستان بەڕیوەبچێت.



AM:11:48:15/09/2018