کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،
هەڵبژاردنی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا و بە هۆی ناکۆکی کوردەوە
بڕیاردرا خولی دووەم ئەنجام بدرێت.
بە گوێرەی ئەنجامەکان د. بەشیر حەداد،
کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان 152
دەنگی هێناوە و هەرچی ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامییە توانیویەتی
45 دەنگ بەدەستبهێنێت.
هەروەها موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتوو 21
دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها 22 دەنگی بەتاڵ هەبووە و 29 دەنگیش بە سپی دەنگدراوە.