بەهۆی ناکۆکی کوردەوە، ئەمڕۆ جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێرێت

بەهۆی ئەو ناکۆکی و رێکنەکەوتنی لیستە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق، لەسەر پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، هەڵبژاردنی دوێنێ دواخرا بۆ ئەمڕۆ و بڕیارە نیوەرۆی ئەمڕۆ ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت.

دوێنی شەممە ١٥ ی ئەیلول سونەکان بوون بەچەند بەش و بەربژێرێکەوە، بەلآم لە ئەنجامدا بەدەنگی پەرلەمانتاران محەمەد حەلبوسی لە سونە بە سەرۆک و حەسەن کەریم لە شیعە وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران، بەلآم جێگری دووەم کە پشکی کوردە، بەهۆی هەبوونی سێ بەربژێرەوە کەس لەو کاندیدانە نەیاتوانی لە نیوە زیاتر بهێنێت.

هەر بۆیە بڕیاردرا کۆبوونەوەی دوێنی بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەم دوخرا بۆ ئەمڕۆ ١٦ ی ئەیلول.

دوێنی د. بەشیرحەداد توانی ١٥٢ دەنگ بەدەست بهێنیت، ئەحمەدی حاجی رەشید توانی ٤٥ دەنگ بەدەستبهێنێت، هەرچی موسەنا ئەمینە توانی ٢١ دەنگ بەدەستبهێنێت.



AM:09:12:16/09/2018