هەسەدە کوژرانی ١٤ چەکداری داعشی راگەیاند

هێزەكانی سووریای دیموكراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 چەكداری داعش كوژراون.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ئاماری شەڕی 24 كاتژمێری رابردووی قۆناغی كۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جەزیری ئاشكرا كرد ئاماژەی بەوە کرد، لە گوندی باخۆزی سەروو شەڕ بەردەوامە و 14 چەكداری داعش كوژراون.

ئەوەش هاتووە، لە شەوی شەممە شەڕ لە گوندی باخۆزی سەروو بەردەوامە، چەكداران هەوڵیانداوە بەرەو ئەو خاڵانە پێشڕەوی بكەن كە هێزەكانیان ڕزگاریان كردوون، بەڵام شكستیان هێناوە.

لە رەگەیەندراوکەی هەسەدە دا هاتووە، چەكداران لە هێرشەكەیاندا ماتۆڕ، و هاوەن و تۆپهاوێژیان بەكارهێناوە، لەم شەڕەدا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران و دوو شەڕڤانیش برینداربوون.

 لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی هەسەدە دا ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەكانمان پێشڕەوییان كردووە و چوار خاڵیان لەنێو گوندی باخۆز ڕزگار كردووە، لە هەمان كاتدا، هێزەكانیان لە كۆڵانە سەرەكییەكانی گوندەكەدا پێشڕەوییان كردووە.


AM:09:12:17/09/2018