گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئەحمەد خەلیل" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "هیوا" بڵاودەکاتەوە.
لە چەناڵی خۆی لە یوتیوب ئەحمەد خەلیل نوێترین کلیپی خۆت بڵاوکردووەتەوە، کە تایبەتە بە تووشبووانی شێرپەنجە بەناوی "هیوا" ، کە تێکستەکەی لەلایەن مازیار فایەقەوە بۆ نوسراوە.
ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (چاوەڕوانی) بووە.