سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ له لایه‌ن هێزه‌كی ئەمنیەوە تیمێكی پزیشكی بیانی به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كران كه پێك هاتوون له 15 كه‌س و له ناویاندا 8 ئافره‌ت هه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین لە رونكردنەوەیەكیدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە " 8 كه‌س له‌و تیمه له وڵاتی میصر و 6 كه‌س له وڵاتی سوید و یه‌كیان له وڵاتی فلهنداوه هاتوون، به وته‌ی خۆیان هاتوون بۆ كوردستان خۆبەخشانە لەژێر ناوی کڵێساوە به‌مه‌به‌ستی كاری خێرخوازی و ۲ ڕۆژه له هه‌رێمی كوردستانن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 50 ساڵ ده‌بێت".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " ئەو تیمە كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی ماوه به‌سه‌رچویان پێوه گیراوه، به وته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه‌ش به ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه. پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ركه‌وت له 95%ی ئه‌و كه‌لوپه‌له ته‌ندروستیانه‌ی پێیان بووه له كۆگاكانی ده‌رمان له هه‌ولێر و قه‌ڵادزێ به پسوڵه كڕیویانه و له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كانیشدا دوو ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له جۆی (مینی پاس) ده‌ستبه‌سه‌ر كران".
هەروەها هاتووە له‌ناو ده‌ستگیراوه‌كان هاوڵاتیه‌ك كورد هه‌یه كه هاوكاری تیمه‌كه‌ی كردووه و دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینه.
ئه‌و كه‌لوپه‌له به‌سه‌رچوانه‌ی پێیانه‌وه گیراوه بریتی بوون له 2 مه‌ڵحه‌م و 1 قتووی حه‌ب و 2 قتووی شیر و به وته‌ی خۆشیان دابه‌شیان نه‌كردووه به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا، وه پشكنین بۆ سه‌رجه‌م .
ئا ئەمیر حەسەن