دواین هه‌ڵوێستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەدیدارێکدا لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکا بەسەرۆکایەتی برێت مەكگۆرك لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراق رایدەگەیەنێت"ڤیتۆم لەسەر هیچ کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق نییە و پشتگیری هیچ کاندیدێکیش ناکەم".

ئەمڕۆ 18ی ئەیلولی 2018، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی پێشوازیكرد لە برێت مەكگۆرك نێراوی تایبه‌تیی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە جەنگی دژ بە داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان و ستیڤ ڤه‌یگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، لەدیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی و ئابوریی و ئەمنیی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند "ڤیتۆم لەسەر هیچ کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق نییە و پشتگیری هیچ کاندیدێکیش ناکەم، بەڵکو دەبێت ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە".



PM:05:03:18/09/2018