هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە

گۆڤار ئەنوەر هونەرمەندی بەناوبانگی بواری کۆمیدیا، بە هۆی نەخۆشیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

گۆڤار ئەنوەر، هونەرمەندی بواری کۆمیدیا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " سوپاس بۆخوا ئەمرۆ، نە شتەرگەریەکەم سەرکەوتو بوو..".

گۆڤار ئەنوەر یەكێكە لە هونەرمەندە كۆمیدییەكانی هەولێر، ساڵی 1978 لە دایكبووە ساڵی 1993 دەستی بەكاری هونەری كردووەو لە دەیان شانۆ و دراماو فیلمی سینەمایی كوردی كارەكتەری جۆراوجۆری بەرجەستە كردووە.



PM:08:33:18/09/2018