هونەرمەندێکی زۆر زۆر بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی میسری جیهان، جەمیل راتب لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی سپۆتینگ لە زاری بریکاری کارەکانی جەمیل راتب هەواڵی مردنی ئەو هونەرمەندەی پشتڕاست کردووەتەوە.

وە بڕیارە ئەمڕۆش نوێژی جەنازەی لەسەر بکرێت لە زانکۆی ئەزهەر.

جەمیل ڕاتب یەکێکە لە ڕەمزەکانی سینەما و شانۆی میسری و دەستپێکی هونەری بە بەشاریکردن بو لە فیلمی "أنا الشرق" لە ساڵی ١٩٤٦دا و بەشداری چەندین کاری سینەمای و شانۆی جیهانی و فەرەنسی کردووە.



AM:10:29:19/09/2018