مەلا کرێکار: کۆمەڵی ئیسلامی وێنەی بارەگاکانی دیموکراتی دایە ئێران

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی گروپی ئەنساڕول ئیسلام ڕایگەیاند "کۆمەڵی ئیسلامی وێنەی بارەگاکانی دیموکراتی دایە ئێران و موشەک باران کران".

مەلا کرێکار لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا دەڵێت "عەلی باپیر لە ناوچەی سەرئەشکەوتان لە (بێتوات)ە، بەناوی خەڵوەتگرتنەوە چووەتە ئەشکەوتێک، بەڵام خەڵکێک چوون بینییان لەگەڵ ئاغای شەهلایی دانیشتووە کە پیاوی قەرارگەی ئێران بوو و پاشان بوو بە باڵیۆزی ئێران".

مەلا کرێکار دەڵێت "کە هەر دوای سەردانەکەی عەلی باپیر، حەسەن بابەکر وێنەی بارەگاکانی ئێرانی گرت و بۆی بردنەوە، بۆیە ئێران کۆیەی مووشەکباران کرد".

کرێکار ڕایگەیاندووە کە لە خۆیەوە ناڵێت کۆمەڵی ئیسلامی سەر بە ئێرانە و دەڵێت "ئێمە بۆ ناڵێین کۆمەڵ سەر بە مالیزیایە؟ بەڵکوو کۆمەڵ سەر بە ئێرانە، یەکگرتوو پەیوەندی لەگەڵ تورکیا هەیە و پەیوەندییان بەهێزە، بەڵام سەر بە تورکیا نییە. تورکیاش لەوە ئیزعاج بووە".





PM:04:44:20/09/2018