یارجان وێنەیەکی چوار ساڵ لەمەوپێشی پێش نەشتەرگەری بڵاودەکاتەوە

خانمە مۆدێلی ناسراو یارجان وێنەیەکی چوار ساڵ لەمەوبەری خۆی بڵاودەکاتەوەو کە هیچ نەشتەرگەریەکی ئەنجام نەداوەو لەسەر نەشتەرگەری جوانکاریەکانی قسە دەکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام یارجان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وینەکی چوار ساڵ لەمەوبەری، پۆستێکی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی "  پێش چوار ساڵ ئەمڕۆ فەیسبوک بیری ھێنامەوە لێرەیا کەس نەی ئەناسیم ھیچ جوانکاریەکم نەکردبو بۆ ئەوانەی پێیان خۆش بو ببینن پێش نەشتەرگەری بەڕاستی چۆن بوم ھیچ شەرم لەوە ناکەم وێنەی پێشجوانکاریم دابنێم و گەر نەشتەرگەریم کردبێت بۆ حەزی خۆم بوە گەرنا ئەوە نەبوە لەشێوەو ڕوخسارم ڕازی نەبم وە شتێکی زۆر ئاساییە".

یارجان لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی" ئێستا سەنتەرە جوانکاریەکان پڕن بە کچ و کوڕیشەوە زۆرێکتان ھۆکاری ڕق لێبونەوەتان ئەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی من تەجمیلم کردوە ئازیز ھۆکارەکەی ئەوەیە من ھەر شتێک ھەر شتێک کە کردومە بڵاوم کردۆتەوەو لە قسەی ئەوانە ناترسم کە بەھۆی ئەوەوە قسەم پێبڵێن گرنگ لەگەڵ خۆم و ئێوەش ڕاستم".

هەروەها یارجان دەشڵیت " بە تەحەداوە من یەکەم کەس بوم باسی تەجمیلەکانم کردبێت بێ ئەوەی ئەملاو لا بکەم بیرمە یەکەم جار کە چومە لای دکتۆر ھێمن فیللەری لێوم کرد بڵاوم کردەوە دکتۆر حەپەساب و وتی ھیچ کەسێکی بەناو بانگم نەبینیوە وا بکات".

شنیار ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.



PM:10:48:20/09/2018