تەلار هیرانی، خانمە ئەکتەر و شانۆکار نەشتەرگەریەکی سەختی بۆ ئەنجامدرا و لە ئێستادا باری تەندرویتی جێگیرە.
خەرمان هیرانی، خوشکی تەلار هیرانی لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە کە خوشکەکەی باری تەندروستی جێگیرە و ڕۆژێکی دیکە دەچێتە ژووری ئاسایی و دەتوانرێت سەردانی بکرێت.
خەرمان دەڵێت لەو نەشتەرگەریەدا کە 16 کاتژمێری خایاندوە خوشکەکەی ڕووبەڕووی مەرگ بۆتەوە، بەڵام نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو بووە.
تەلار هیرانی، یەکێکە لە خانمە ئەکتەر و شانۆکارە دیارەکانی هەولێر و لە چەندین درامادا بەشداری کردووە.