تایبەت بە ئافرەتان: بەم نیشانانە دەزانیت مناڵەکەی سکت کوڕە
خانمانی سکپڕە پەرۆشن بزانن ئایا مناڵەکانیان چ ڕەگەزێگە بۆیە پسپۆڕان ڕێنمای دەدەن بەخانمان ئەگەر تێبینی ئەم چەند خاڵەیان کرد ئەوا بە کۆرپەلەی کوڕ سکپڕن.
ـ ڕشانەوە لەبەیانیاندا: ئەگەر هاتوو خانمان لەسەرەتای سکپڕیاندا لە بەیانیاندا ڕشانەوە ئەوە نیشانەی ئەوەیە بە منداڵی کوڕ سکپڕە.
ـ لێدانی دڵ: ئەو خانمانەی بە منداڵی کوڕ سکپڕن لێدانی دڵیان بەرز دەبێتەوە بەجۆرێک لەخوڵەکێکدا ۱٤۰ جار لێدەدات.
ـ دەرهاتنی زیپکە: هەبوونی زیپکە یەکێکی کەیە لەنیشانەکانی سکپڕبوون بەکوڕ.
ـ ئارەزووی خواردن: ئەگەر هاتوو سکەکەت کوڕ بوو ئەوا ئارەزووی خواردنت زیاد دەکات و بەتایبەت خواردنی ترش و سوێر.
ـ شوێن: ئەو دایکانەی کە بەمنداڵی کوڕ سکپڕ دەبن هەمیشە لەبەشی خوارەوەی سکیان منداڵەکە هەڵدەگرن.
ـ گۆڕینی کەسایەتی:ٚ خانمان لەکاتی سکپڕبوونیان بە کۆرپەلەی کوڕ کەسایەتیان دەگۆڕێت دەبنە کسێکی تووڕە و شەڕانی لەبەر ئەوەی هۆڕمۆنی تێستێسرۆن لەلەشیاندا زیاد دەبێت.
ـ ڕەنگی میز: لەکاتی سکپڕبووندا ڕەنگی میز دەگۆڕێت ئەگەر هاتوو ڕەنگی میزی خانمی سکپڕ تێر بوو ئەوا کۆرپەلەکەی کوڕە.
ـ قەبارەی مەمک: لەماوەی سکپڕیدا قەبارەی مەمک زیاد دەبێت بەڵام خانمی سکپڕ بە بەکوڕ قەبارەی مەمکی ڕاستی لە چەپ گەوورەتر دەبێت.
ـ ساردی پێ: یەکێکی کە لەنیشانەکانی سکپڕبوون بە کوڕ ساردبوونی پێییەکانە.
ـ گەشەی قژ: زۆربەی جار ئەوخانمانەی بەکوڕ سکپڕن گەشەی قژیان زیاد دەکات بەبەراورد بە پێشوو.
ـ ووشک بوونی دەست: ووشک بوونی پێستی دەست نیشانەیەکی کەی سکپڕ بوونە بەکوڕ.
ـ زیادبوونی کێش: سکپڕ بوون بەکوڕ دەبێتە هۆی ئەوەی زۆر بەخێرای کێشی لەش زیاد بکات، بەتایبەت دەمووچاوو.
وە:هە ـ ف
سەرچاوە: .momjunction.com
PM:11:07:21/09/2018