نوێترین زانیاری لەبارەی هاتنی "ئینسا" بۆ هەرێمی کوردستان

ماوەیەکە دەنگۆی هاتنی "ئینسا"، کە گۆرانیبێژی ناسراوی ئەلبانییەو لە هەرێمی کوردستان زۆرترین هەواداری هەیە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرپەرشتیار و رێکخەری ئاهەنگەکەش لەو بارەیەوە چەند زانیارییەک ئاشكرا دەکات.

سونیا بەیتوشی، کە یەکێکە لە سەرپەرشتیار و رێکخەرانی ئاهەنگەکەی ئینسا لە کوردستان رایگەیاند: "هاتنی ئینسا بۆ کوردستان دەنگدانەوەی لێکەوتوەتەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داگیر کردووە،  هەزاران کەس لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پەیوەندییان بە ئێمەوە کردووە لەسەر هاتنی ئەم هونەرمەندە کە بڕیارە ئاهەنگی بۆ رێکبخەین لە هەرێمی کوردستان". 

سونیا بۆ دواڕۆ ئەوەشی وتووە، "هاتنی ئینسا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و پێشبینی دەکەین قەرەباڵغترین ئاهەنگ بێت، چونکە وەک دەزانین ئینسا زۆرترین هەواداری هەیە لە کوردستان و کومێنتی پەیچەکانیش شاهیدی ئەوە دەدەن.

سونیا کچە مۆدێل و شاجوانی ئێرانە، لەگەڵ دەستگیرانەکەی ماوەیەکە زۆرترین هونەرمەندی بیانییان هێناوەتە هەرێمی کوردستان ولە ماوەی رابردوودا گۆرانیبێژی ئەرمەنی سوپەر ساکۆیان هێنا و بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا گۆرانیبێژی ئەلبانی ئینسا بهێننە هەرێم و کۆنسێرتێکی گەورەی بۆ ساز بکەن.





PM:04:48:22/09/2018