مەسعود بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە "سپی" راگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلول، مەسعود بارزانی سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە.
ئەو سەر چاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،" هۆکاری سەردانەکەی بارزانی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی لەسەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق و دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا دیار نییە لە سەردانەکەدا بۆ سلێمانی بارزانی تەنها لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە یان سەردانی لەیانەکانی دیکەش دەکات.
PM:05:43:22/09/2018