كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێم، چەند مەرجێکی یاسایی بۆ ئەو هاوڵاتیانە راگەیاند، کە ئەو هاوڵاتیانەی مافی بەشدای كردنیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، تیایدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێم مه‌رجه‌كانی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند، كه بڕیاره رۆژی 30 ی ئه‌یلول به‌ڕێوه بچێت
مه‌رجه یاسایه‌كانی ده‌نگدان بریتین لە:
1- ناوی له تۆماری ده‌نگده‌راندا هه‌بێت.
2-شایسته‌ی ته‌واوی هه‌بێت.
3- خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی بێت.
4- ده‌نگده‌ر ده‌بێت ته‌مه‌نی (18) ساڵی ته‌واو كردبێت له رۆژی ده‌نگداندا.
5-فۆرمی خۆراكی یه‌كێك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
6-نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بێت.