نزیکەی ٥ ھەزار
کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرینرێن.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو میلاکاتەی لە
ماوەی زیاتر ٣ ساڵ لە وەزارەتی تەندروستیدا ھەیە، کە بە نزیکەی ٥ ھەزار
میلاک مەزەندە دەکرێن، لە ئێستادا ھەوڵ دەدرێت کارمەندە خۆبەخشەکانی وەزارەتی
تەندروستی بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێنرێن.
ھاوژین عوسمان محەمەد، سەرۆکی
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی، بە کەناڵی کوردسات نیوزی وتوە بە
لەبەرچاوگرتنی میلاکە فەوتاوەکانی وەزارەتی تەندروستی، داوایەکمان ئاڕاستەی
وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دامەزراندنی کارمەندە
خۆبەخشەکانی تەندروستی.
دەشڵێت خۆشبەختانە ئەنجومەنی
وەزیران رەزامەندیی دەربڕیوە و چاوەروانیش دەکرێت بکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە.