وێنە.. دووەم پیاوی درێژی جیهان کە خەڵکی عێراقە کۆچی دوایی کرد

دووەم پیاوی درێژی جیهان و یەکەم پیاوی درێژی عێراق، سەباح جەبار هادی کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکەم کەسی درێژی عێراق، سەباح جەبار هادی، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ناوبراو بەهۆی نەخۆشی رۆماتیزمەوە گیانی لەدەستداوە.

سەباح هادی کە لە دایکبووی ١٩٨٥ هەر تەمەنی ١٣ ساڵیەوە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش بالآی بەرزو جەستەی پان دەبێت و تا دوا ساتەکەنای ژیانیشی جەستەی لەدرێژبوون و گەورەبوون نەکەوتووە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلول سەباح هادی دەچێت بۆ ولآتی هیندستان بۆ چارەسەرکردن و پشکنینی پزیشکی، بەلآم هیچ زانیاریەکیان لەسەر نەخۆشی و پشکنینەکانی سەباح بلآونەکردەوە، بەلآم میدیاکانی هیندستان گرنگیەکی زۆریان بەو بالآو درێژی ئەو هاولآتیە عێراقییە دا. 



PM:11:40:23/09/2018