ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە تامی شکست یەکسانبوو


لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی لە یانەی جیرۆنا بباتەوەو بە تامی شکست توشی یەکسانبوون هات.
بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی جیرۆنای کردو لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵ لەگەڵیدا یەکسانبوو.
دوو گۆڵی جیرۆنا ستوانی تۆماری کردو و هەردو گۆڵەکەی بەرشەلۆنەش میسی و پیکی تۆماریان کردەوە.
بەرشەلۆنە لە ٥ یاری خاوەنی ١٣ خاڵەو لە پێشەنگی خولەکە دێت.




PM:11:56:23/09/2018