ئازاد تۆفیق بە پارێزگاری هەڵەبجە دیاریکرا

پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە یەکلاییکرایەوەو "ئازاد تۆفیق" كادیرى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ دیاریكرا.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 24ى ئەیلول نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی "ئازاد تۆفیق" وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە کرد.

لە ئێستاشدا سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاساییه‌كان نۆ ده‌ستبه‌كاربوونى ئازاد تۆفیق وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوبوون و ناوبراو به‌ فه‌رمى له‌ پۆسته‌كه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

به‌پێى رێككه‌وتنى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌ ئیداره‌ییه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، پۆستى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ پشكى یه‌كێتییه‌.


PM:12:21:24/09/2018