بۆچی مەسعود بارزانی پشتیوانی لە سندوقە ڕەشەکە دەکات

فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بە چەند هۆکارێک کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی عێراق، "سپی" هۆکاری کاندیدی کردن و پشتیوانیکردنی لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەیەک بە "سپی" راگەیاند،" کاندید کردنی  فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چەند هۆکارێ دەگەڕێتەوە، لەوانە مەسعود بارزانی بڕواو متمانەیەکی زۆری بە فوئاد عسێنە، چونک لەکاتی دروستبوونی سەرۆکایەتی هەرێممەو ەلە ساڵی ٢٠٠٥، بەدرێژایی ئەو ١٣ ساڵە، هاوڕێی بارزانی بووە لە هەمو کۆبوونەوەکانیدە لا ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتات".

سەرچاوەکەی سپی وتی،" بە درێژایی ئەو ١٣ ساڵە، د. فوئاد حسێن ئاگاداری ورد و درشت و هەموو نهێنییە گشتی و تایبەتییەکانی مەسعود بارزانی بووە، هەربۆیە بارزانی بڕوا و متمانەیەکی زۆری بە ناوبراو هەیەو کاندیدی کردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار".

ئەو بەیاننامەیەی کە دوێنێ سێشەممە ٢٤ی ئەلول بارزانی دەریکرد بۆ پشتیوانی فوئاد حسێن بە دوو مەبەستی سیاسی دەرکراوە، لەلایەکەوە بە مەبەستی ئەوە دەرکراوە، کە هەریەک لە هۆشیار زێباری و فازل میرانی دەمکوت بکات کە چاویان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار بووە، هاوکات وابڕیاربوو دوێنێ کە تا شەویش نەگەیشتبووە هەولێر قاسم سلێمانی سەردانی مەسعود بارزانی بکات و پشتگیری ئێران بۆ بەرهەم ساڵح بە بارزانی بڵێت، بەڵام بەم بەیاننامەیەی بۆ پشتگیریکردن لە فوئاد حسێن ویوستویەتی بەرلە قاسم سلێمانی بگرێت، کە جۆرە داوایەکی لەو شێوەیەی لێ نەکات.

دوێنێ دووشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ فوئاد حوسێن دەربڕی بۆ کاندیدبونی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

دەقی پەیاماکە ...

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی دیاریكردنی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پێمان خۆش دەبوو ئەگەر لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە لەسەر یەك كەس ڕێك كەوتبان بەڵام بەداخەوە ئەمە ڕووی نەدا. بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتەیش مەكتەبی سیاسیی پارتی منی سەرپشك كرد كە كەسێك دیاری بكەم بۆ كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار. بەهۆی توانایی و لێهاتوویی بە باشم زانی كە بەڕێز د. فواد حوسێن بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەم.

د. فواد حوسێن چ لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلول و لە سەرۆكایەتیكردنی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و قۆناغەكانی تری ژیانی خۆی كەسێكی دڵسۆز و دەسپاك بووە و بڕوای تەواوم بە تواناكانی هەیە و قەناعەتیشم هەیە كە ئەركەكانی خۆی بە باشی جێبەجێ دەكات و لە پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماردا هەم بۆ گەلی كوردستان و هەم بۆ عێراق و پێكهاتەكانی عێراق كەسێكی بەسوود و خەمخۆر دەبێ.

بەهەموو توانیەك پشتیوانی لە د. فواد حوسێن دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.


PM:12:09:25/09/2018