مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند له‌م رۆژه‌دا
بڕیارتان له چاره‌نوسی خۆتان دا و مێژوتان تۆمار كرد و ئه‌و په‌نجانه‌تان ماچ ده‌كه‌م
كه ئه‌مڕۆژه‌تان مۆر كرد.
له وتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی،
سه‌رۆكی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند: مافێكی یاسایی و سروشتیی هه‌موو گه‌لێكه بڕیار له چاره‌نوسی خۆی
بدات، ئێوه‌ش پار ساڵ بڕیارتان له چاره‌نوسی خۆتان دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه خراپ
ته‌فسیر كرا، ده‌بوایه پرسیار له ئێوه بكرێت بۆچی ئه‌وی بڕیاره‌تان دا و بڵێن
كێشه‌ی ئێوه چییه، له‌بری قه‌ره‌بوی ئه‌نفال بكرێته‌وه، كه‌چی سزاكانیان قورس‌تر
كرد.
بارزانی رایگه‌یاند:
له‌وه‌ش ده‌رچوو كه سزامان بده‌ن، هه‌موو سنورێكیان تێپه‌ڕاند و ئیراده‌مان و كه‌رامه‌تمان
بشكێنن، ئێمه‌ش بڕیارماندا نه ئیراده‌مان بشكێت و نه كه‌رامه‌تمان بشكێت، سوپاس
بۆ ئیراده‌ی ئێوه و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
دەقی قسەکانی مەسعود بارزانی
به ناوى خوداى گه‌وره و
ميهره‌بان
خوشك و برايانى به‌ڕێز
خۆشه‌ويستان
جه‌ماوه‌رى خۆڕاگر..
له‌م رۆژه پيرۆزه‌دا، كه ساڵى پار، وه‌ك ئه‌مڕۆ
بڕيارتان له چاره‌نووسى خۆتان دا و مێژووتان تۆمار كرد. پيرۆزبايى ئه‌و رۆژه‌تان
لێده‌كه‌م و سوپاسى وه‌فا و دڵسۆزى و خۆڕاگريتان ده‌كه‌م. ئه‌و په‌نجانه‌تان ماچ
ده‌كه‌م، كه ئه‌و رۆژه مۆرتان كرد.
به‌ڕێزان..
مافێكى ياسايى و سرووشتى هه‌موو گه‌لێكه بڕيار له چاره‌نووسى
خۆى بدات. ئێوه‌ش ساڵى پار وه‌ك ئێمه بڕيارتان له چاره‌نووسى خۆتان دا. به‌ڵام
به‌داخه‌وه خراپ ته‌فسير كرا. ده‌بوايه پرسيار له ئێوه بكرێت، ئه‌رێ بۆ ئه‌و
بڕياره‌تان دا، ئه‌رێ ده‌ردى ئێوه چييه، له جياتى ئه‌وه‌ى بێن قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى
ئه‌نفال و كيميايباران و ئه‌نفال و خه‌ڵكى ده‌ربه‌ده‌ر بكه‌نه‌وه، كه‌چى هه‌وڵياندا
سزاى قورس‌تر بخه‌نه سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه. تاوان نه‌بوو خه‌ڵك بڵێت ده‌مه‌وێت ئاوا
بژين. ده‌بوايه په‌نا ببرێته به‌ر گفتوگۆ و ئه‌وه خواستى ئێمه بوو. كه‌س نه‌يوتبوو،
ئێمه رۆژێك دواتر سه‌ربه‌خۆيى راده‌گه‌يه‌نين. به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكى ديكه
ده‌ڵێم خراپ ته‌فسير كرا و سوئى ئيستيفاده له‌و رۆژه كرا. ئێمه پێمان وايه، به
هيچ شێوه‌يه‌ك خيلافى ده‌ستوور هه‌نگاومان نه‌ناوه.
له ده‌ستووردا هاتووه، (ان الالتزام بهذا
الدستور يحفظ للعراق اتحاده الحر)، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێكرابا، په‌نامان نه‌ده‌برد
بۆ ريفرامدۆم. به‌ڵام هه‌موو ده‌رگايه‌كيان قه‌پات كرد. هيچ ئومێدێكيان نه‌هێشته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه بژين و شه‌ريك بين. له‌وه‌ش ده‌رچوو، كه سزامان بده‌ن، هه‌ندێك
له هه‌موو سنووره‌كانيان به‌زاند. ويستيان ئيراده‌ى ئێمه بشكێنن، كه‌رامه‌تى
ئێمه بشكێنن. بۆيه ئێمه‌ش بڕيارمان دا، بمرين و نه‌هێڵين نه كه‌رامه‌تى ئێمه
بشكێت و نه ئيراده‌مان بشكێت.