سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ى ڕه‌تده‌كاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى لێده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ڕایگه‌یاند "حكوومه‌ت به‌رپرسیارێتى خۆى به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێ تا ئه‌و كاته‌ى كابینه‌ى نوێ پێكده‌هێندرێت و ئه‌ركه‌كه‌ى ڕاده‌ست ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندی نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق "كۆمار، وه‌زیران و په‌رله‌مان"، تێك بده‌ن.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه پێویسته چاكسازى له سیستمى دادوه‌ریی عێراقدا بكرێت "بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌كه له گومانه‌وه به‌دوور بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌ى ڕوون كرده‌وه، كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان به پارێزگاكان به‌خشیوه، به‌ڵام پشتگوێخستن و كۆنى ژێرخانى پارێزگاكان، هۆكارن له پیسبوونى ئاوى به‌سره.
له‌به‌رامبه‌ردا، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، ڕای گه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌په‌له ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان بگوازرێته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵات و دادگاى عێراق، لێپرسینه‌وه له‌وانه ده‌كات، ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان په‌كسخستووه.