پەیامێکی نوێ لە سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕایگەیاند "دادگاكانی توركیا لە دەرەوەی یاسا بە گیانی تۆڵەكردنەوە كار دەكەن".

دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕایگەیاند "دادگاكانی توركیا ھیچ كات بڕیاری دروستیان نەداوە، بەڵام ھیچ كاتێك وەك ئێستا لە دەرەوەی یاساكان و بە گیانی تۆڵەكردنەوە كاریان نەكردووە".

وتیشی، لەگەڵ ھەموو ئەو نادادپەروەرییانەی بەرامبەری دەكرێن، لە ھەوڵەكانی بۆ بەدیھێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت. ئەو دادگایانەی ئێستا دادگایی ئەو دەكەن، لە داھاتوودا دادگایی دەكرێن.



PM:05:43:26/09/2018