ئاگاداری ئەم چەند هەڵەیە بن لە کاتی شتنی ئۆتۆمبێل

پاکو خاوێن ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ هەمووکەسێک گرنگە بەڵام گرنگتر لەمەش  ئەوەیە چۆنیەتی پاراستنی ئۆتۆمبیلەکەتە لەزیان لەکاتی شۆریندا ، هەریەک لە ئێمە پێویستە ئاگاداری ئەوە بێت هەر بەتەنها شۆرینی ئۆتۆمبیل بەس نیە، بەڵکو لەکاتی شۆریندا چەندین هەڵە هەیە نابێت ئەنجامیان بدەی چونکە گەر هاتوو ئەنجامت دا ئەوا زیان بە ئۆتۆمبیلەکەت دەگات هەندێک لەو هەڵانەش ئەمانەن...

ـ  شۆرینی ئۆتۆمبیل لەبەر خۆردا : ئەگەر بێتوو ئۆتۆمبیلەکەت لەبەر تیشکی خۆردا بشۆی دەبێتە هۆی ووشکبوونەوەی شامپۆ و  ئاوەکە بە ئۆتۆمبیلەکەوە ئەمەش بەزەحمەت لێی دەبێتەوە، ڕەنگە هەر لێشی نەبێتەوە.

ـ  بەکارهێنانی خاولی ووشک : بەکار هێنانی خاولی ووشک  بۆ پاکردنەوەی تەپەو تۆزی سەر ئۆتۆمبێلەکەت کارێکی نەشیاوە چونکە دەبێتە هۆی ڕووشاندنی ئۆتۆمبێلەکەت.

ـ  بەکارهێنانی پاککەرەوەی هەڵە:  بەکار هێنانی پاککەروەی ماڵەوە زۆر هەڵەیە بەکار بهێنرێت بۆ شۆرینی ئۆتۆمبیل ڕەنگە زۆرێکمان  ئەم هەڵیەمان ئەنجام دابێ بەڵام بەکارهێنانی زیان بە ئۆتۆمبیلەکەت دەگەیەنێت ، دەبێت ئەو پاککەرەوە بەکار بهێنیت کە تایبەت بێت بە ئۆتۆمبیل.

ـ سڕینی هەندێک خاڵ و چڵکی سەر ئۆتۆمبیل دوای شۆرین:  سڕینی خاڵ و چڵکی ئۆتۆمبیل  بە خاولی ووشک لەبری شۆرینی دەبێتە هۆی ڕووشاندنی ئەو جێگایە.

ـ  بەکارهێنانی هەمان پەڕۆ بۆ شوێنی جیاوازی ئۆتۆمبیل:  هەوڵ مەدە ئەم هەڵەیە ئەنجام بدەی چونکە بەکارهێنانی هەمان  پەڕۆ بۆ شووێنی جیاوازی ئۆتۆمبیلەکەت دەبێتە هۆی بەجێهێنانی پاشماوە بەسەر ئۆتۆمبیلەکەتەوە.

ـ  زۆر دەست هێنان بە ئۆتۆمبیلەکەتدا لەکاتی شۆریندا: زۆر دەست هێنان بە ئۆتۆمبیلدا بەشێوەیەکی بازنەی لەکاتی شۆریندا هۆکار نییە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەکەت پاک و درەووشاوە بکات تەنها دووجار دەست پێهێنان بەسە بۆ پاکردنەوەو درەوشانەوەی ئۆتۆمبیلەکەت.

ـ  نابێت ئۆتۆمبیل لەسەرەوە بشۆرێت: شۆرینی ئۆتۆمبیل لەسەرەوە هەڵەیەکە زۆربەی خەڵکی ئەنجامی دەدەن دەتوانی لەسەر خۆ و بەجوانی ئۆتۆمبیلەکەت بشۆیت ، یەکەمجار تایەکانی بشۆی دواتر لەخوارەوە بۆ سەروو ئۆتۆمبیلەکە.

ـ  بەکار هێنانی پۆلێش بۆ ئۆتۆمبیل:  زۆر گرنگە پۆلێش بەکار بهێنریت بۆ ئۆتۆمبیلەکەت بۆ ئەوجێگایانەی کە ڕووشاوون ، یاخود چەسپ و سیکۆتین و لەزگەیی لێ کراوەتەوە ، دوای ئەم شتانە پێویستە پۆلێش بەکار بهێنرێت.

ـ بەکارهێنانی پاکرەوەی جام (شووشە ) : بەکار هێنانی پاککەرەوە ی جام  درووست نییە چوونکە ئەم  جۆرە پاککەرەوانە ئەمۆنیایان تێدایە بۆیە زیان بە جامەکان دەگەیەنێت.

ـ دادانەوەی جامی ئۆتۆمبیلەکە پێش ووشککردنەوە:  هەرگیز ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە  پێش ئەوەی جامی ئۆتۆمبیلەکەت ووشک بکەیتەوە دایبدەیتەوە چونکە ئەم هەڵەیە وادەکات جامەکانت بڕووشێت.

وە: هە ف

سەرچاوە:  drivinglife.net



PM:11:28:26/09/2018