کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکی ھاووڵاتییان بۆ دۆزینەوەی شوێنی دەنگدانیان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/9/2018، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاگاداری ھاووڵاتییان کراوە کە بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان لە ڕۆژی دەنگدان و شوێن و بنکەی دەنگدان و وەرگرتنی ھەر زانیارییەکی دیکە، دەتوانن بێ بەرانبەر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بکەن:
80033333 کۆڕەک تیلیکۆم
80033333 ئاسیاسێل
یان ھاووڵاتییان دەتوانن سەردانی ماڵپەری تۆماری دەنگدەران بکەن بەم ناونیشانە:
http://www.tomar2018.com