بەرهەم ساڵح و عەبادی کۆبوونەوە

بەرهەم ساڵح بە سەرۆکایەتی شاندێکی یەکێتی لە بەغدایە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانیان کردووە" کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانی نەسرە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لەو دیدارەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و پشكی دەستووری كراوە، كە خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆماردا دەبینێتەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە هەردوولا جەختیان لە یەكخستی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لە پێناو خزمەتی هاوڵاتیان و هەنگاونان بەرەو بونیادنان و ئاوەدانی و دابینكردنی هەلی كار و پاراستنی دەستكەوتەكان و سەقامگیری ئاسایش و پەیوەندییەكانی دەرەوە کردووەتەوە.

ئەو سەردانەی شاندەکەی یەکێتی هاوکاتە لەگەڵ سەردانی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فواد حسێن.



PM:04:56:27/09/2018