سیروان غەریب،
ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری ماڵپەڕی وێستگە ڕایگەیاند کە لە کاتی ڕووماڵکردندا
هێرشکراوەتە سەری و پارێزگاری سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت ئیدانەی هەموو ڕووداوێکی لەو
شێوەیە دەکەن.
سیروان غه‌ریب، سه‌رنوسه‌ری سایتی
وێستگه بە ماڵپەڕی سپی ڕاگەیاند نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ لەلایەن کۆمەڵێک چه‌كداری
پاسەوانی بنکەی سەرکەوتن لەشاری سلێمانی كه‌ده‌نگدانی تایبه‌تی تیادا به‌رێوه
ده‌چێت هێرشکرایەسەرم.
وتیشی كه دوای ڕووداوه‌كه سه‌ردانی
كۆمسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانم كرد، ئاگاداری ڕووداوه‌كه‌م كردنه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی
بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌شاری سلێمانی چی ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها پاشان له بنكه‌ی
پۆلیسی سه‌رچنار سكاڵای یاسایم له‌سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسیشی سلێمانی
تۆماركرد و پهراوهكه ئه‌مرۆ بۆ لای دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه ده‌روات و هه‌ر ئه‌مرۆش
كاتژمێر شه‌ش له‌دادگای سلێمانی حاكم قسه‌كانم وه‌رده‌گرێت.
ڕاشیگەیاند: "باجی کۆمسیۆن و باجی
وێستگە نیوزم پێ‌بوو،كۆمه‌لێكیان هاتنه پێشه‌وه پێیان ووتم تۆ وێنەتگرتووە بە
مۆبایلەکەت وتم باجی کۆمسیۆنم هەڵواسییوە، راگهیاندنكارم و له‌ئێستاشدا وێنه‌م نه‌گرتووه
بەڵام لێیاندام و لەزەوییەکە بەپێش چاوی ئەو خەڵکەوە خستیانم مۆبایله‌كه‌یان بردم".
سیروان غەریب وتیشی: من به مه‌به‌ستی
رووماڵكردن بۆ سایتی وێستگه نیوز له‌و بنكه‌یه بووم، وه‌ك ڕاگهیاندنكارهكانی
تر، دواتر شكاتم لای رێكخه‌ری بنكه‌كه كرد، هات بههانامهوهو مۆبایله‌كه‌م وه‌رگرته‌وه.
ئەو ڕۆژنامەنوسە وتیشی "ئەو بنکەیە
لەلایەن دەستەی پاسەوانانی وەستا حەسەن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانیه‌وه
دەپارێزرێت، به‌راستی چاكی ده‌پارێزن".
لەسەر ئەو ڕووداوانە، پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند
سلێمانی ئارامترین بانگەشەی هەڵبژاردنی بەڕێکرد و ئارامترین شاری هەرێمی کوردستان
بوو، بۆیە ئێمە دژی هەموو ئەو پێشێلکاریانەین کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجام
بدرێت لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی وتیشی ئیدانەی هەموو ڕووداوێکی
لەو شێوەیە دەکەین و پێویستە ڕۆژنامەنوسان لە حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا سکاڵای یاسایی
تۆماربکەن بۆ ئەوەی بتوانین بە دواداچوونی وردی بۆ بکەین.