سوودەکانی لێخوڕینی پاسکیل بۆ تەندرووستی



بۆ ئەوەی لەشێکی جوان و تەندرووستت هەبێت پێویستت بە مەشقکردنە، مەشق کردن بە بەردەوامی یارمەتی تەندرووستی لەش دەدات و دەتپارێزێت لەچەندین نەخۆشی لەوانەش قەڵەوی، سەکتەی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشی دەروونی، شەکرە ، ڕۆماتیزم.
 لێخوڕینی پاسیکیلیش بە باشترین ڕێگا دادەنرێت بۆ چارەسەر کردنی کێشە تەندرووستیێەکان، ئەمانەش هەندێکن لەسوودەکانی لێخوڕینی پاسکیل....

ـ  دەت پارێزێت لەنەخۆشییەکانی دڵ و تووشبوون بە سەکتە.

ـ  یارمەتی بەهێز بوونی ماسۆلکە دەدات

ـ  دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەلەقی

ـ  یارمەتی ڕێک ڕاوەستانی لەش دەدات

ـ  ئێسک بەهێز دەکات

ـ  چەوری لەش دادەبەزێنێت

ـ  لەش لەنەخۆشی دپارێزێت

ـ  دەبێتە هۆی نەهێشتنی خەمۆکی و بێتاقەتی

ـ  کۆنترۆڵی قەڵەوی دەکات

ـ  دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، و شێرپەنجەی کۆڵۆن.

ـ  ئەو کەسانەی پاسکیل لێدەخوڕن ئەگەری تووشبوویان بە شەکرەی جۆری ۲کەمترە، یاخود یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکر دەدات.

ـ  لەتووشبوون بەڕۆماتیزم دەتپارێزێت.

وە هە ف

سەرچاوە :betterhealth




PM:09:24:28/09/2018