ئه‌مریكا كونسوڵخانه‌ی خۆی لە بەسرە داخست و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ داخستنی كونسوڵخانه‌كه‌ی هاته‌ده‌نگ.
دوێنێ 28ی 9ی 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منییه‌وه، بڕیارماندا به‌داخستنی كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌پارێزگای به‌سره"، هه‌روه‌ها داواشی له‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا بڵاوكردهوهو ڕونیكرده‌وه، حكومه‌تی عیراق نیگه‌رانه له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی واشنتۆن و پابه‌ندیشه به‌پاراستنی نێرده‌و وه‌فده دیبلۆماسیه‌كان.
ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، "حكومه‌تی عیراق سوره له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه دژی وه‌فدو نێرده دیبلۆماسیه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی دیبلۆماسی و ئه‌خلاقیه".
هاوکات هەر ئەمڕۆ میدیا ئەمریکییەکان بەیاننامەیەکی مایک پۆمپیۆن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا رایگەیاندووە، چەند هەفتەیەکە هەڕەشەکانی سەر کارمەند و دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا زیاد بووە.
مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، سەرچاوەی ئەو هەڕەشانە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و سوپای قودسی ئەو وڵاتەوەیە و میلیشیا عێراقییەکانیش هاوکاریی سوپای قودس دەکەن لە جێبەجێکردنی هەڕەشەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی ەبوەش کردووە، کە لەم ماوانەی دواییدا، رووداوی تەقەکردن و ئاراستەکردنی مووشەک بۆ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئەمریکا زۆر زیاتر بووە لە جاران.
مایک پۆمپیۆ هەڕەشەی لە ئێران و میلیشیا عێراقییەکان کردووە و رایگەیاندووە، ئەمریکا ”وەڵامی گونجاو"ی بۆ هەر هێرشێک بۆ سەر بەرەژەوەندییەکانی، دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27/9/2018، بە سێ مووشەک کونسوڵخانەی ئەمریکا، کە کەوتووەتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە، کرایە ئامانج.