کۆمیسیۆن وادەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی ڕاگەیاند

بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیاران رایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنەكاندا ساختەكاری هەبووە، ئاشكراشی دەكات، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامە بەراییەكان رادەگەیەنن.

ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمڕۆ یەكشەممە  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە كۆی پرۆسەكەدا ساختەكاری هەبووە، لە ئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی وەرگرتنی ژمارەكەیانە.

رونیشیكردەوە: بەدواداچونی جدی دەكەین بۆ ئەوەی بزانین بە تەواوی لە چەند بنكە ئەمڕۆ ساختەكاره كراوە، لە هەر شوێنێك كاریگەری لەسەر ئەنجامەكان هەبوبێت، دەنگی وێستگەكە هەڵدەوەشێنینەوە.

ئاشكراشی كرد، لە هەندێك شوێن هێزەئەمنیەكان تەقەیان كردووە و هێرشیان كردۆتە سەر وێستگەی دەنگدان تەنانەت سنودقی دەنگدانیشیان شكاندووە، ئەمانەش هەمووی ڕێوشوێنی توندیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ئاشكراشی كرد: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری داهاتوو، ئەنجامی بەرای كۆی پرۆسەكە رادەگەیەنین.



PM:10:08:30/09/2018