بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێراق هەڵبژێردرا

لە گڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی عێراق، د. بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت.

هەرچەندە بەربژێری پارتی، د. فواد حسێن کشانەوەی خۆی لە خوولی دەوەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کشاندەوە، بەلآم سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی قبوڵی نەکرد.

لە کۆتایی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا بەرهەم ساڵح ٢١٩ دەنگ و بەربژێری پارتی د. فواد حسێن ٢٢ دەنگ بەدەستهێنا، بەمەش بەرهەم ساڵح بووە بە سێهەم سەرۆکی کوردی هەڵبژێردراوی عێراق.



PM:07:18:02/10/2018