سوودەکانی نان خواردن بەدەست


  ئایا هەستت پێکردووە نان خواردن بەکەوچک و چەتاڵ  وەک خویەکی لێهاتوو لای زۆربەمان . لەزۆرێک لەوڵتانی جیهان بە کەوچک و چەتاڵ نان دەخورێت ، هەروەها لەوڵاتی هندستان ئەگەر کەسێک بەدەستی چەپی نان بخوات وەک بێرێزی وایە. نان خواردن بەدەست هەرچەندە لای زۆربەی خەڵکی جیهان شتێکی نامۆیە بەڵام چەندین سوودی تەندرووستی هەیە کە پێویستە هەریەک لە ئێمە بیزانین کە ئەمانەن ..

ـ  یارمەتی ێکخستنی خوارک دەدات:  خواردن بەدەست یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی بەهێواشی نان بخۆیت ئەمەش وادەکات کرداری هەرس بەجوانی و باشی کاربکات ، زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکانیش ئەوەیان خستۆتە ڕوو نان خواردن بەدەست  یارمەتی ڕێکخستی خۆراک دەدات.

ـ  نان خواردن بەدەست مەشق کردنە: نان خواردن بەدەستەکان دەبێتە هۆی چالاک بوونی سووڕی خوێن لەشدا هەروەها جۆرێکە لە مەشقی ماسۆلکەیی.

ـ   یارمەتی ڕێکخستنی کێشەکانی کرداری هەرس دەدات:   لەسەر پەنجەکاندا فلۆرای ئاسایی هەیە ،ئەم فلۆرایە لە ناو لەپی دەست و سەرپەنجەکاندا هەیە  زیان بەخش نین بۆ مرۆڤ  هەروەها دەتپارێزێت لە میکرۆبی ژینگە ، کاتێک بەدەستەکان نان دەخورێت ئەم فلۆرا بەسوود دەبێت بۆدەم  و گەروو ، ڕیخۆڵە،  هەروەها هەبوونی کردارێکی هەرسی تەندرووست.

ـ  یارمەتی  تەندرووست ڕاگرتنی لەش دەدات: سەڕای ئەوەی نان خواردن بەدەست دەبێتە هۆی هەبوونی کرداری هەرسێکی تەندروست ،  هەروەها وەک مەشقێک وایە بۆ ماسۆلکەکانی لەش ، لە لێکۆڵینەوەیکدا ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە یارمەتی زوو تێر بوون دەدات ئەمەش وادەکات لەشێکی نۆرماڵ و تەندرووستت هەبێت.

ـ یارمەتی لەش دەدات لەتووشبوون بە شەکرەی جۆری ۲ : لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ڕۆژنامەی کلینکی خۆراکیدا بڵاوکراوەتەوە ئەوە خراوەتە ڕوو  ئەوکەسانەی شەکرەی جۆری ۲ یان هەیە نابێت بەپەلە نان بخۆن . بۆیە  خواردن بە کەوچک و چەتاڵ خێراترە وەک لەوەی بەدەست دەخورێت.

ـ نان خواردن بەدەست زیاتر خاوێنە:  نان خواردن بەدەست زۆر خاوێنترە لە کەوچک و چەتاڵ لەبەر ئەوەی ڕۆژانە چەند جارێک دەستەکان دەشۆرێن.

وە: هەـ ف

سەرچاوە:spoonuniversity.com



PM:10:38:03/10/2018