هۆکارەکانی ئارەق کردنەوە لەشەودا
ڕەنگە زۆرێک لەپزیشکان بەرگوێیان کەوتبێ کە نەخۆشەکانیان سکاڵای ئەوەیان هەیە شەوان بەهۆی ئارەق کردنەوەوە بەخەبەر دێن ، هەستان لەخەو بەهۆی ئارەق کردنەوە وە هەستێکی زۆر ناخۆشە، زۆر کەس ئەگە رهاتوو ژوورەکەی گەرم بوو ئارەق دەکات ئەمەش زۆر ئاساییە بەڵام ئارەق کردن لەشەودا بەزۆری بەهۆی ئەم هۆکارانەوەیە..
ـ تەمەنی نائومێدی لەئافرەتاندا: زۆرێک لەو ئافرەتانەی لە تەمەنی نائومێدان لەشەواندا ئارەق دەکەن ئەمەش وادەکات بەخەبەر بێن.
ـ خواردنی حەب و دەرمان: هەندێک دەرمان هۆکارن بۆ ئارەق کردنەوەو بەخەبەر هێنان لەشەواندا چونکە خواردنی هەندێک دەرمان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی گەرمی لەش ئەمەش وادەکات ئارەق بکەیت.
ـ شێرپەنجە: ئارەق کردنەوە لەشەودا یەکێکە لە نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە.
ـ هەوکردن: تووشبوون بە هەوکردنی نەخۆشی سیل هۆکارێکی دیکەی ئارەق کردنە لەشەواندا، هەروەها هەوکردنی تووش بوون بە ئایدزیش دەبێتە هۆی ئارەق کردنەوە لەشەواندا.
ـ ناڕێکی هۆڕمۆن: ناڕێکی هەندێک لەهۆڕمۆنەکانی لەش هۆکارێکی دیکەی ئارەق کردنەوەیە لەشەواندا.
وە : هە ف
سەرچاوە:Web MD
PM:06:52:04/10/2018