ئاراسی شێخ جەنگی نەبۆتە راوێژکاری بەرهەم ساڵح

هەرچەندە هەندێک میدیای کوردی بلآویان کردەوە کە ئاراسی شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، بەلآم ناوبراو رتیکردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئاراسی شێخ جەنگی بەسپی راگەیاند" ئەو زانیاریانەی لە میدیاکان بلآوکراونەتەوە کە ئاراسی شێخ جەنگی بووبێتە راوێژکاری بەرهەم ساڵح دوورن لە راستیەوە".

بنەماڵەی تاڵەبانی و شیخ جەنگی، بافڵ و لاهور قوباد و ئاراس، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی تاڵەبانی رۆڵی بەرچاویان بینی لە یەکلایی کردنەوەی گفتوگۆکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی و لایەنە عێراقییەکان لە پرسی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق.

رۆژی سێ شەممە ٢ی تشرینی یەکەم پاش ململانێ و ناکۆکیەکی زۆر لە  نێوان پارتی ویەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار کاندیدی یەکێتی بەرهەم ساڵح لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا بەسەرۆکی ولآت و کاندیدەکەی پارتی د. فواد حسێن شکستی خوارد.    



AM:12:18:05/10/2018