ڤیدیۆی ئەو رۆژەی کلینتۆن و مۆنیکا سکێسیان کردبوو بلآوکرایەوە

کتێبخانەی بێل کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ناسراوی ئەمەریکا، ئەو ڤیدیۆی ئەو رۆژەی بلآوکردەوە کە لەگەڵ مۆنیکا لوینسکی خانمە شۆخی کۆشکی سپی سێکسی کردبوو.

لە ڤیدیۆکەدا کلینتۆن داوا لە مۆنیکا دەکات کە وێنەی لەگەڵدا بگرێت، وێنەکە لە کۆشکی سپی لە ئۆفیسی سەرۆک گیراوە.

ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەمەی کلینتۆن سەرۆکی ئەمەریکا بوو، رسوایی پەیوەندی سێکسی نێوان سەرۆک و مۆنیکا لوینسکی خانمە فەرمانبەری کۆشکی سپی، دەنگدانەوەی گەورەی دروستکردو نزیک بووە لەوەی سەری سەرۆک بخوات و لەپۆستەکەی دووربخرێتەوە.

مۆنیکا ئەو دەمە ئاشکرای کرد کە لەکۆشکی سپی سێکسی لەگەڵ کلینتۆن کردووە، بەلآم سەرۆک سوێندی خوارد کە ئەو کارەی نەکردووە، بەلآم دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دانی بەکارەکەدا نا.






AM:11:30:07/10/2018