کەمپینێک بۆ واژونەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیەندرا

ژمارەیەک لە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەمپینێکیان راگەیاندووە بە مەبەستی واژۆنەکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن داواشیان لە کۆمسیۆن کردووە ئەنجامەکان پەسەند نەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک کە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە نامەیەکیاندا، کە بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى هەرێم نوسیویانە  ئاماژە بەوەدەکەن، "لەدوای ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠-٩-٢٠١٨. بنەماکانی دیموکراسی و پرۆسەی ھەڵبژاردن بەتەواوی کەوتووەتە ژێر پرسیار، خودی ھەردوو حزبی دەسەڵاتیش ئەوجارە بەشێوەی جیاواز دان دەنێن بە ساختە و تەزویری بێ وێنە لە مێژوو، کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و چاودێرانی سیاسیش بەھایەکی ئەوتۆ بۆ ئەم جۆرە دەرئەنجامانە دانانێن".

ئەوەش هاتووە،"مەترسیمان ھەیە ئەو ئەنجامە ساختەیە کوردستان تووشی دابەشکاری تری ئاسۆیی بکات، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسایەتی خەم خۆری گەل و نیشتیمان لە ڕۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و نوسەر و کەسایەتی سیاسی داوا لە کومسیارانی کومسیۆنی ھەرێم بەگشتی و کۆمسیارانی لایەنە سیاسیەکانی بەرەی دەرەوەی دەسەڵات و بەرەی گەل بەتایبەتی دەکەین، واژوی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن نەکەن".

لە بەشێکی دیکەی نامەکەیاندا باسیان لەوەشکردووە، "واژۆ کردنی ئەنجامەکان داننانە بەتەزویری و چارەنوسێکی زیاتر ڕەش بۆ داھاتووی کوردستان، ھەروەھا درێژە دانە بەچوار ساڵی تری نەھامەتی و بێ موچەیی و لەدەستدانی دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان".

ناوى سەرجەم بەشداربوانی کەمپینەکە:ـ

مەسعود عەبدولخالق – نوسەر و روناکبیر.

کەمال رەئوف – نوسەر و رۆژنامەنووس.

کاردۆ محەمەد – ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان.

پەیمان عیزەدین – ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان.

د.رەعد رەفعە محەمەد – سکرتێری دەزگای ستاندەر.

سەید ئەکرەم زاخۆیی- چالاکی سیاسی.

د.ئیدریس کاریتانی. مامۆستای ئایینی.

د.رەفیق حلمی رەسول- مامۆستای زانکۆ.

عەزیز رەئوف – نوسەر و مامۆستای زانکۆ.

شێخ ئاکۆ محمد – چالاکی سیاسی

بەکر صدیق ـ نوسەر  و مامۆستای زانکۆ

شێخ فەریدون جاف

سابیر عبدالرحمان عولا – چالاکوان

رسوڵ علی عزیز – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.

یعقوب کاکل- بەربرسی ئەنجومەنی شەقام.

ابراھیم عبدالوھاب امین ( ھاوڕێ کرێکار ) – پارێزەر.

کەیفی مستەفا علی – مافپەروەر

مامۆستا مەلا جێگر ملا شوکر برادۆستی- مامۆستای ئایینی.

ئاسۆ حەیدەری.

حسام الدین خدر علی

ئارام فەرھاد علی.

کاکەوەیس محمود ڕووف- مامۆستا

یاسین عبداللە سەروچاوەیی – چالاکوانی مەدەنی

سەلمان کۆچەری – رۆژنامەنووس

رەنج عوسمان – رۆژنامەنووس

نەژاد محمد رسول – توێژەر و رۆژنامەنووس

ھەڵگورد شێرزاد

کۆچەر علی مەنتک/ رۆژنامەنوس

سێبور خالد مەنتک/ چاڵاکوان

 کەمال زەنگەنە/مامۆستای ئایینی

ڕێباز بیتوێنی/ کاسب

 


PM:08:00:07/10/2018