په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تى یاسا، داوا ده‌كات، ده‌سته‌ى ده‌سپاكی و داواكارى گشتی به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له برای وه‌زیرێك بكه‌ن، كه فه‌رمانى داوه به پێشانگاى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى، ئاگادارى عێراقییه‌كان بكاته‌وه، چیتر هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلی هیونداى، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
عه‌لیه نسه‌یف، په‌رله‌مانتارى سه‌ر به فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراىكردووه، گه‌نده‌ڵییه‌كى ئابرووبه‌رانه‌یه له عێراق، كۆمپانیایه‌كی كه‌رتى تایبه‌ت، كه خاوه‌نه‌كه‌ى براى وه‌زیرێكه و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ئابوورییه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، نووسراو بۆ پێشانگاى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى كه‌رتى گشتی بكات و، داواى لێ بكات، هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلی هیونداى قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وه‌ش وای كردووه، وه‌زاره‌ت، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێله قه‌ده‌غه بكات.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه له ڕاگه‌یاندراوێكدا بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى هاورده‌كردن و ئه‌وانه‌ى به‌نیازن ئۆتۆمبێلی هیوانداى هاورده بكه‌ن، هاتووه "ده‌توانن تا ڕێكه‌وتى 16/ 2/ 2019 هاورده‌ى ئۆتۆمبێلی هیونداى به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، بكه‌ن".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئابرۆچوونه، واتاى ئه‌وه‌یه، نهههنگهكانى گه‌نده‌ڵى، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌رتى بازرگانیدا گرتووه، له‌نێویشاندا، بازرگانى ئۆتۆمبێل "ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌وه ده‌ربكه‌وێت، وه‌زیرێك به‌و شێوه‌یه هاوكارى براكه‌ى ده‌كات، لانى كه‌م وه‌زیره‌كه و براكه‌ى 20 ساڵ زیندانى ده‌كرێن".
داواشى كرد، ده‌سته‌ى ده‌سپاكی و داواكارى گشتی به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له‌و گه‌نده‌ڵییه بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كانى بۆ گه‌لى عێراق، ئاشكرا بكه‌ن.